ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى زیادكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عیراق ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە چوارەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، چەندین بڕیاری دەرکرد کە گرنگترینیان پێداچوونەوەیە بە کاری بەڕێوەبەرە گشتییەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو و رێککەوتن بۆ گواستنەوەی لە رێگەی بەندەرەکانی سوریاوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی جەختی لەسەر پەیڕەوکردنی بنەمای کێبڕکێی دروست لە نێوان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کردووەتەوە و وەزارەتەکانیشی پابەند کردووە بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی تەواو لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستەکاندا بۆ پاراستنی سامانی گشتی.

هاوکات، بڕیاردراوە بە هەڵسەنگاندنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی و دەستپاکیی، لەگەڵ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ وڵاتی ئۆزبەکستان و رێکخستنەوەی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ گەیاندنی بە چینە هەژارەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا، ئەنجومەنی وەزیران پلانی وەزارەتی نەوتی پەسەندکرد بۆ زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆرییەوە لە 220 هەزارەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە دوو قۆناغ و بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردە لە رێگەی تانکەرەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بۆ 420 هەزار بەرمیلى رۆژانه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان