له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شار نەشتەرگەرییەکی وردی راستکردنەوەی قاچ ئه‌نجامدرا

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، لەنەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری نەشتەرگەرییەکی ورد بە سەرکەوتووی ئەنجامدرا کە راستکردنەوەی خواری قاچ بوو.

د. ئیسماعیل بابە رەسوڵ، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی سەرپەرشتی تیمێکی پسپۆڕی کرد بەهاوکاری کارمەندانی بەشی نەشتەرگەری نەحۆشخانە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی ورد.

چیرۆکی نەخۆشەکە، پێش چارەخوازێك سەردانی راوێژکاری نەخۆشخانەکەی کرد بەهۆی ئەوەی ئازارێکی زۆر لە قاچی لای راستیدا هەبوو، دەوای ئەنجامدانی تیشک و پسکنینی پێویستی پزیشکی پسپۆر حاڵەتەکەی بە خواربوونی قاچ بەهۆی پێڵاوی تەنگەوە دیاریکرد و بڕیاری نەشتەرگەری درا.

ماوەی نەشتەرگەرییەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند بە سڕکردنی نیوە جەستە ئێسکە خوارەکە بەتەکنیکێکی سەردەمیانەی پزیشکی راستکرایەوە و ئێستا چارەخوازەکە دۆخی تەندروستیی جێگیرە و ئازاری قاچی نەماوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان