مه‌ودا میدیا-
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند “سێ ساڵ لەمەوبەر بەڵێنمان دا مووچەی هەرێم لە نەختینەییەوە بۆ بانکەکان بگوازینەوە”.
باسى له‌وه‌شكرد “خۆشحاڵم کە ئەم هەفتەیە یه‌ك ملیۆن هاوڵاتیی مووچەکانیان بە ئەلیکترۆنی وەردەگرن، ئەم پرۆسەیە لە رێگەی (هەژماری من) و بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عیراقەوە دەکرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەم هەنگاوە ئاسانکاریی دەکات بۆ وەرگرتنی قەرز و خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، سەربەخۆیی دارایی بۆ یه‌ك ملیۆن هاوڵاتیی دروست کردووە و تۆڕی (ATM)ەکانمان لە فراوانبووندایە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئیتر رۆژانی نۆرەگرتنی درێژ لەبەردەم فەرمانگەکان بۆ وەرگرتنی پارەی کاش کۆتایی هات، سوپاسی پشوودرێژیی هاوڵاتییان، بانکە هاوبەشەکانمان و تیمی (هەژماری من) دەکەم”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا مانگانه له كاتى وه‌رگرتنى مووچه، كێشه‌ى زۆر بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌بێت به‌هۆى نه‌بوونى پاره له ئه‌ى تى ئێمه‌كان و كێشه‌ى ئه‌ى تی ئێمه‌كان.
ع