مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد دەنگۆی لەکارخستنی کامێرەکانی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) راست نییە و تەنها کامێراکانی یەکەم و کۆتایی لەکارخراون.
بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند “شێوازی کارکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان دوو کامێرادایە واتە لەنێوان دوو کامێرادا سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێت بە نموونە ئەگەر شۆفێرێک بە خێرایی زیاد کامێرای یەکەم تێبپەڕێنێت بەڵام دوات خێراییەکەی کەمبکاتەوە کامێرای دووەم تۆماری ناکات بەڵام ئەگەر بە خێراییەکی کەمتر لە کامێرای کەم بدات و دواتر خێراییەکەی بەرزبکاتەوە کامێرای دووەم سەرپێچییەکە تۆمار دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو شوێنانەی کە کامێرای یەکەم یان کۆتا لەکارخراون بە چەند هۆکارێک بووە کە بریتین لە (ناوچەی چڕی دانیشتووان و لادان لە رێگاکان) کە شۆفێر نەدەگەیشتە کامێری دووەم و کۆتایی لە رێگاکانی تاسڵوجە- دوکان بە پێچەوانەوە، سلێمانی-شارەزوور بە پێچەوانەوە، تاسڵوجە-چەمچەماڵ بە پێچەوانەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “کامێراکانی یەک خاڵ (وەن پۆینت) لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان ناگەڕێتەوە بۆ کامێری دووەم و راستەخۆ سەرپێچییەکان یان خێرایی زیادکراو تۆمار دەکەن”.
ب ح