سەعدی پیرە: یەکێتی لە هەڵبژاردن ناترسێت

مەودا میدیا-

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد ئەگەر ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە دەنگ و کورسییەکانیان زیاد دەکات.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند “یەکێتی لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ناترسێت، بەراورد بە کۆتا هەڵبژاردن، بارودۆخی سیاسیی یەکێتی ئێستا زۆر باشترە، ئەگەر سبەینێ هەڵبژاردن بکرێت، بە دڵنیاییەوە دەنگ و کورسییەکانیان زیاد دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر پارتی بە دوای ژمارەوەیە، لەم ژمارەی ئێستای باشتر ناهێنێت، ئەگەر بەنیازی رێککەوتنن، وەرن ئێستا رێکبکەون، ئەگەر بەنیازی رێککەوتن نین و دەتانەوێت قۆڵی یەکێتی بادەن، هەڵەن، ئەوەی بیەوێت قۆڵی یەکێتی بادات، لە هەموو شوێنێک تێدەکەوێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان