وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەنگۆیەک رەتدەکەنەوە

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ قسەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق کردووە سەبارەت بە رەوانەکردنی داتاو زانیارییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ بەغدا هیچ راست نییە.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند “هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم هەواڵەکەیان رەتکردووەتەوەو پێیان وتوون کە دەبێت بەغدا خۆی داوای زانیاریی و داتای مامۆستایانی گرێبەست بکات بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوە نەکراوە ئەوەی باس دەکرێت لە شۆشیال میدیا راست نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر دوو حکومەتی هەرێم و بەغدا بەرپرسن لە دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست بەپێی یاسای راژەی شارستانی عیراقی (قانون الخدمة المدنية) ژمارە 24 ساڵی 1960 بەڵگە یاساکانی بودجە رێگە دەدەن مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە میلاکی هەمیشەیی ، بەنووسراو بەڵگەش پێشکەشی حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “کۆدەنگی لە پەرلەمانی عیراق هەیە، سەرجەم فراکسیۆنەکانی کورد و بەشێک لە فراکسیۆنە عەرەبییەکانیش پاڵپشتی مامۆستایانی گرێبەستن ئەوە جێگای خۆشحاڵییە بەغدا بەلێنیداوە کۆتایی بە کێشەی چەند ساڵەی مووچەی هەرێم بهێنێت ، بەئەگەريکی زۆر کێشەی مووچە چارەسەر بێت مامۆستایانی گرێبەست دادەمەزرێن”.

بسی لەوەشکرد “سەرجەم گرێبەستەکانی حکومەتی عیراق لە یاسای بودجەی ساڵی 2026دا دەکرێنە هەمیشەیی کە ژمارەیان زیاتر لە 200 هەزار گرێبەستە پێوستە سەرجەم گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان بکرێن بەهەمیشەیی پێویست بکات سەدانی بەغدا دەکەن، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە بەئەگەرێکی زۆر کێشەی مووچە چارەسەر دەکات، ئەوەش ئاسانکاریی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەکات”.

وتیشی “وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەڵێنیداوە هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت ، داوایان کردووە زیاتر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی تر دوانەکەوێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان