مه‌ودا میدیا-
دواى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌نارده‌كردنى ئۆتۆمبێلى سفر بۆ وڵاتى ئێران، نرخى ئۆتۆمبێل له ناوخۆى هه‌رێم هه‌رزان ده‌كات.
ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه، نرخى هه‌ندێك جۆرى ئۆتۆمبێل له ناوخۆى هه‌رێم چه‌ند هه‌زار دۆلارێك گرانبووه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه، بڕێكى زۆر له ئۆتۆمبێلى كاره‌بایی له ناوخۆى هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌ى گران بێت.
ژیار عه‌بدولڕه‌حمان، له پێشانگاكانى ئۆتۆمبێل كارى كڕین و فرۆشتن ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند جۆرێكى ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت كاره‌باییه‌كان هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرا، له ناوخۆى هه‌رێم نرخه‌كه‌یان گرانبوو”.
وتیشى “ئۆتۆمبێل كاره‌باییه‌كان له 1000 دۆلاره‌وه بۆ 2000 هه‌زار دۆلار نرخیان گرانبوو، چونكه زۆرینه‌ى ده‌چووه ده‌ره‌وه و له ناوخۆش خواستیان له‌سه‌ربوو”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌ت كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر نرخى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌و دوباره نرخه‌كه‌یان داده‌به‌زێت، چونكه به‌و بڕیاره، بازرگان پاره‌یه‌كى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت و هه‌نارده‌كردن كه‌مده‌بێته‌وه و له ناوخۆ نرخه‌كه‌یان هه‌رزان ده‌بێت”.
ع