مەودا میدیا-
وەزیری نوێی دارایی عیراق سەبارەت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کوردستان وەڵامی دوو پەرلەمانتار دەداتەوە و ئاشکرایکرد با هەرێم داهات بەتەواوی بنێرێت تاوەکو ئەوان مووچەی بنێرن.
فالح ساری؛ وەزیری نوێی دارایی عی راقبە دوو پەرلەمانتارەکەی راگەیاندووە “پێویستە حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ وەک خۆی ئەو بڕەی کە بۆی دیاریکراوە (120) ملیار دینارە بنێرێت، تاوەکو ئەوانیش بتوانن مووچەی بۆ بنێرن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەبێ ناردنی داهاتی ناوخۆ یان بەنیوە ناچڵی، کارێکی نایاساییە، بۆی دەبێت هەرێم پابەند بێت و داهاتی ناوخۆ وەک خۆی بنێرێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو “نایانەوێت کێشە بۆ مووچەی هەرێم دروستبکەن، هەموو ئاسانکارییەکیش دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەڵام ناکرێت هەرێم داهات نەنێرێت و بەغدا مووچە بنێرێت”.
ب ح