مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پلە بەرزکردنەوە و بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان و دابینکردنی پلەی وەزیفی نوێ ، لە یاسای بودجەی فیدراڵی جێگیر دەکرێت.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند “پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پلەی وەزیفی نوێ بۆ هەرێم ، پێویستی بە هەماهەنگی حکومەتی ھەرێم و سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عیراق و وەزیرەکان هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەرکی حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی کوردە کە لە یاسای بودجەی فیدراڵی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق کە پلە بەرزکردنەوە جێگیر بکەن و گرێبەستەکان بکرێنە هەمیشەیی و پلەی وەزیفی نوێ بۆ هەرێم دابین بکرێت”.
ب ح