وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا-

بە سەرۆکایەتیی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن و دۆسییەی هاوتاکردنی مووچەی زیدانیانی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای زیندانییە ساسییەکانی عیراق تاوتوێ دەکەن.

سەرچاوەیەک لە مەڵبەندی سلێمانیی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمشەو شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بەغدا دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەبدوڵڵای حاجی مەحمود و شاندی وەزارەتەکەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بەغدا دەمێننەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاوتاکردنی مووچەی زیندانیان و راگیراوانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، کە مووچەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان