مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق گۆڕینى بریکاری ئارد و به‌شه‌خۆراكیش له رێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى چالاككردووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق له ناو ئه‌پى ئه‌لیكترۆنیی گۆڕینى بریكارى به‌شه‌خۆراك و ئاردى چالاككردووه”.
وتیشى “ئه‌وانه‌ى به‌نیازی گۆڕینى بریکارەکانیان ده‌توانن به‌شه‌خۆراكه‌كانیان له بریکارێکی تره‌وه بۆ بریکارێکی تر بگۆڕن له چوارچێوه‌ى شاره‌كان و قه‌زا و ناحییه‌كاندا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به‌پێى ئه‌و رێنماییانه‌ى كه له‌ناو فۆڕمه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا هاتووه، هاوڵاتییان له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌توانن كاره‌كانیان بكه‌ن و بریکاری ئارده‌كه‌یان بگۆڕن”.
وتیشى “گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تری هەمان شوێن دەبێ کارتی زانیاریی هەمان شوێنی هەبێت، هه‌روه‌ها گواستەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تری ناوچەیەکی تر پێویستە کارتی زانیاریت ئەو ناوچەیەی هەبێت کە دەیەوێت گواستنەوەی بۆ بکات”.
ع