مەودا میدیا-
چالاکوانێکی بواری کۆچبەران ئاشکرایکرد بەرەرەبەیانی ئەمرۆ کۆمەڵێک گەنجی کورد لەکرواتیا تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوون، کەتێیدا گەنجێکی 16 ساڵانی قەڵادزێ و چەند گەنجێکی تر کوردی لەگەڵیان بووە.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند “سەرەتا بەشێک لە خانەوادەی کۆچبەرەکان هەواڵیانپێدراوە کە دوای رووداوەکە هەموویان گیانیان لەدەستداوە، بەوهۆیەوە کەسوکاریان پرسەیان داناوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای بەدواداچوونەکانی خۆشبەختانە سەرجەمیان لە ژیاندا ماون و پەیوەندیان پێوەکردوون تاوەکو هەواڵ بەکەسوکاریان بدەن کە بریندارن و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون لەو وڵاتە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار و بانگەشەی قاچاخچییەکان بۆ ژیانێکی باشتر، کۆچکردنی گەنجان بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە و ساڵانە لە وەرزی هاوین و کەمبوونەوەی شەپۆلەکانی دەریا کۆچکردنی گەنجان زیاتر دەبێت.
ب ح