عیراق و ئەمەریکا گرێبەستێکی 60 ملیار دۆلارییان واژۆکرد

مەودا میدیا-

وەزارەتی وزەی ئەمەریکا ئەنجامدانی گرێبەستی بە بەهای 60 ملیار دۆلار لە نێوان حکومەتی عیراق و کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان ئاشکراکرد.

کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند “قوڵبوونەوەی هاوکارییەکانی واشنتۆن و بەغدا لە بواری وزەدا، داهاتوویەکی پارێزراوتر و ئاوەدانتر دەستەبەر دەکات”.

لای خۆیەوە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندی عیراق گەیشتوونەتە چەند لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە بواری داراییدا، لەو چوارچێوەیەدا حەوت بانکی عیراقی دەتوانن مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەم لێکتێگەیشتنەی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندی عیراق، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چاکسازیی لە سیستمی بانکی عیراق و گرێدانی بە سیستمی دارایی جیهانییەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان