دواى رووخانى ئه‌سه‌د 14 هه‌زار سورى كوژراون

مه‌ودا میدیا-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە سوریا تا نزیكه‌ى 14 هه‌زار كه‌س لە رووداوە جۆراوجۆرەکانی سوریا کوژراون؛ کە بەپێی رێکخراوەکە زیاتر لە خەڵکی مەدەنی پێکدێت، لەنێویاندا ژن و منداڵان هه‌ن.

به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوه‌كه‌ “لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە کۆتایی ساڵی 2024 و هاتنە سەرکاری حکومەتی کاتیی سوریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، 13 هەزار و 592 کەس لە رووداوە جۆراوجۆرەکانی سوریا کوژراون”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە ساڵی 2025 بووە کە 9 هەزار و 272 کەس گیانیانلەدەستداوە”.

هه‌روه‌ها “لە هەفتەکانی کۆتایی ساڵی 2024، دوو هەزار و 354 کەس کوژراون و لە سەرەتای ساڵی 2026، هەزار و 966 کەسی تر بوونەتە قوربانیی توندوتیژی”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان