مامۆستایانى گرێبه‌ست ده‌یانه‌وێت مووچه‌كه‌یان له‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتوو جێگیربكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رى مامۆستایانى گرێبه‌ست رایگه‌یاند، سه‌ردانى به‌غدامان كردووه‌ و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ مووچه‌ى مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌ بودجه‌ى ساڵى 2027 جێگیربكرێت.

ڕاگەیەندراوێک لە دەستەی گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ٧ی ٢٠٢٦ وەک نوێنەرانی دەستەی گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست ، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمان کرد ،
لە سەردانەکەماندا کۆبوونەوەمان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدا ، لەوانە :
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
رەوتی هەڵوێست
سوپاس بۆ خودا سەردانێکی زۆر بەرهەمدار بوو ، لەلایەن خۆمانەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاستەی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان لە مافەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.
ناوەڕۆکی سەردانەکە ، نوسراوی فەرمیمان ئاڕاستەی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان کرد بە مەبەستی جێگیرکردنی شایستە و شوێنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا ، لە درێژەی ئەم هەوڵانەشدا، لە ئایندەیەکی نزیکدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ و بەرهەمداری تر ئەنجام دەدەین.
پەیامی ئێمە ڕوونە ، بەردەوام دەبین و وازناهێنین تاوەکو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بە شێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێن.
نوێنەرانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکان:
تۆڵاز محمد
محمد یاسین
ئەحمەد فایق
هیوا صمد
عەلی ڕەئووف مستەفا

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان