مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، نرخى سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین دیاریكراوه و پێویسته به‌نزینخانه‌كان پابه‌ندبن پێوه‌ى.
بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، نرخی فرۆشتنی بەنزینی حکومی لە جۆری نۆرماڵ بۆ هەر لیترێک بە 750 دینار جێگیر کراوە، هاوکات نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانیی لە جۆری نۆرماڵ لە بەنزینخانەکاندا نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت.
سەبارەت بە جۆرەکانی تر‌ى بەنزین، وەزارەتەکە بڕیاریداوە نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن لە 1000 دینار و جۆری سوپەریش لە 1200 دینار تێپەڕ نەکات.
لە بەشێکی تر‌ى بڕیارەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە کوالێتی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین بەتەواوی لەگەڵ رێنمایی و ستانداردەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا بگونجێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا رۆژى رابردووتر نرخى به‌نزینى جۆرى نۆرماڵ له هه‌ولێر دیاریكرا، به‌ڵام به‌نزینخانه‌كان پابه‌ندنه‌بوون و به‌نزینى نۆرماڵیان نه‌فرۆشت به‌هۆیه‌وه شۆفێران ناچاربوون به‌نزینى موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر به نرخى 1800 بۆ 1900 دینار بكڕن.
ع