مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی تر بە مووشەک بارەگاکانیانی لە دۆڵی ئالانە بۆردومان کردووە.
ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر (6:50) خولەک سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی جۆری خەیبەر کەرار بارەگاکانی کۆمەڵەکەیانی لە دۆڵی ئالانەی سەربە خەلیفان بۆردومانکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ سەر بارەگاکانیان شەش پێشمەرگەیان برینداربوون، کە لە سەرهەڵدانی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران، پاسداران بەردەوامن لە بۆردومانکردنی بارەگاکانیان”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە دەستپیکی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تاوەکو ئێستا سوپای پاسداران بە درۆن و مووشەک زیاتر لە (94) هێرشی بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەنجامداوە”.
ب ح