مەودا میدیا-
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە عیراق دەڵێت، پڕۆژەیەکمان ئاراستەی حکومەتی عیراق کردووە بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ ئامادەییی سەرەتایی دەربڕیوە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند ” پڕۆژەکە سەربەخۆیە و هیچ پەیوەندییەکی بە بەشە نەوتی ناوخۆیی هەرێمەوە نییە، بەڵکو بەپێی ئالیەتەکە بەنزینەکە لەلایەن بەغداوە رەوانە دەکرێت و لە رێگەی چەند بەنزینخانەیەکی دیاریکراوەوە دابەش دەکرێتە سەر شۆفێرانی تاکسی، پاس و توێژە شایستەکان”.
وتیشی “وەزارەتی نەوتی عیراق رەزامەندی داوەو ماوەتەسەر ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی کۆتایی بدات”.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان نرخی بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە 750 دینار و موحەسەنی بە 1000 دینار و سوپەری بە 1200 دینار جێگیر کردووە.
كامه‌ران جه‌لیل، شۆفێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ له سلێمانى به 1000 دیناربووه، به‌نزینى موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر له سه‌رو 1300 دیناره‌وه‌یه و نرخه‌كه زۆر به‌رزه و حكومه‌ت بڕیاریداوه و به‌نزینخانه‌كان جێبه‌جێى ناكه‌ن چونكه حكومه‌ت خۆى به‌نزین به نرخى هه‌رزان دابین ناكات”.
بهنزینخانهكانى هه‌ولێر و دهۆكیش به هه‌مان شێوه‌ى پابه‌ندبوونیان به بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت نییه و زۆرینه‌یان له‌به‌ر زیان به‌نزینیان نییه.
ع