مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد رۆژانە لە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو کە حکومەتی هەرێم لە بەغدای وەردەگرێت، پاڵاوگەکان زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر گازوایل بەرهەمدەهێنن.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەگەر نرخی پاڵپشتی کراوی پێشوو ئەژمار بکرێت، گازوایل بە 400 دینارە، بەڵام لەئێستادا بە (هەزار بۆ هەزار و 100 دینار)دەفرۆشرێت، واتە بۆ هەر لیترێک نزیکەی 650 دینار زیادە وەردەگیرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەنها لە گازوایلدا پاڵاوگەکان رۆژانە نزیکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن دینار زیادە لە هاوڵاتییان وەردەگرن، کە دەکاتە نزیکەی 39 ملیار دینار لە مانگێکدا و داهاتەکەشی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم نییە”.
ب ح