مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در له عیراق له باره‌ى هێرشه‌كانى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى حه‌شد و گروپه چه‌كداره‌كانى تر‌ى عیراق په‌یامێك بۆ ئه‌مه‌ریكا و سعودیه ده‌نێرێت.
هادی عامری، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در وتى “رۆڵی ئەمه‌ریکا لە پشتیوانیکردنی ئەم پەلامارە زاڵمانەیە، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریه‌تی، ئەم رەفتارە ناچارمان دەکات هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ سەرجەم پەیوەندیی و رێککەوتنە واژووکراوەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بکەین، لە سەرووی هەمووشیانەوە رێککەوتنی ئەمنی”.
وتیشى “عیراقییەکان سەرسووڕمان بوون لەم پەلامارە ئاشکرایەی دەوڵەتێکی دراوسێ کە هەمیشە دەستی برایەتیی و هاوکاریی بۆ درێژکردووە، سعودیە مێژوویەکی لە ناردنی خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ عیراق هەیە، جێگەی داخە هەوڵەکانی دووبارە دەکاتەوە”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سعودیه به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌و باره‌گاكانى گروپه چه‌كداره‌كانى عیراقیان بۆردوومانكرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه.
ع