شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن

مەودا میدیا-

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئامادەکردنی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2027 سەردانی بەغدا بکەن.

شاندەکە بۆ سێ پرسی گرنگ دەچێتە بەغدا کە یەکەمیان بریتییە لە دابینکردنی بودجە و پلەی وەزیفی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان بۆ دابین دەکات.

دووەمیان، دامەزراندنی 16 هەزار و 280 دەرچووی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، لەگەڵ 729 خاوەن بڕوانامەی باڵا.، هەروەها خاڵی سێیەمیش وەرگرتنی پلەی وەزیفییە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران لە دامەزراوە و وەزارەتەکانی تر ، بەتایبەتی وەزارەتی تەندروستی.

حکومەتی هەرێم 86 هەزار و 791 فەرمانبەر و مامۆستای لە ماوەی رابردوودا بەشێوەی گرێبەست دامەزراندووە و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ خەرج دەکات، کە مانگانە مووچەکانیان پێویستی بە نزیکەی 43 ملیار دینارە.

هەروەها بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، ژمارەی سێ یەکەمەکانی دەرچووی زانکۆکان لە ساڵانی 2017 تاوەکو 2025 گەیشتووەتە 16 هەزار و 280 کەس، هەموویان داوای دامەزراندن دەکەن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان