مه‌ودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیی لوتكه‌ى ئابوورى سلێمانى وتى “لەئێستادا پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی باشترە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “کەشوهەوایەکی باشتر لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت بە ئاراستەیەکی باش دەڕوات”.
سه‌رۆكى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكرد “کۆبوونەوەی باش لە نێوان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیدا کراوە و ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “بەمنزیکانە بە فەرمیی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە رادەگەیەنین”.
ع