مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ له ده‌شتى شاره‌زوور و پێنجوێن شووتییه‌كى زۆر به‌رهه‌مهێنراوه، به‌ڵام جووتیاران نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، پاره ناكات و له زیانداین.
ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین، جووتیار له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ به‌هۆى زۆرى باران بارین و له باره‌ى كه‌ش و هه‌وا، به‌رهه‌مى شووتى له‌ناوخۆى هه‌رێم زۆر باشبووه و به سه‌دان هه‌زار تۆن شووتى به‌رهه‌مهێنراوه”.
وتیشى “زۆرى به‌رهه‌مى ناوخۆ و نه‌بوونى بازاڕێك بۆ ساغبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ، وایكردووه له عه‌لوه‌كان شووتى پاره ناكات و جووتیاران رووبه‌ڕووى زیانێكى گه‌وره بوونه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌ك كیلۆ شووتى له عه‌لوه‌كان به 250 دیناره، ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆر كه‌مه و جووتیار تا شووتییه‌كه‌ى به‌رهه‌مهێناوه و تا ده‌یخاته بازاڕه‌وه خه‌رجییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر كه‌وتووه، ئه‌مه وایكردووه جووتیار له زیاندان بێت”.
هه‌رێمى كوردستان ساڵانه به سه‌دان هه‌زار تۆن شووتى به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌ڵام نه‌بوونى پلان و بازاڕێك وایكردووه جووتیاران زیان بكه‌ن.
ع