وەرزش
مۆناکۆ ریاڵ مەدریدی بێهیوا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەباح خضر
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی رایگەیاند کە ڕیاڵ مەدرید هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە بەرامبەر بەیەکێک لەو مامەڵە زستانانەی کە بەنیازبوون لەکاتی درگای گواستنەوەدا پشتیوانی لە ناوەڕاستی یاریگاکەیان بکەن کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە کۆتایی دێت
بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید نیازی نییە لە کۆتا ساتەکانی درگای گواستنەوەی زستانی ساڵی 2022دا مۆری ئەستێرەی مۆناکۆ ئارلین چۆمینی واژۆ بکات.
هەمان رۆژنامە ئەوەشی دڵنیاکردۆتەوە: کە رەنگە یانەی شاهانە لەگواستنەوەکانی هاوینی داهاتوودا بەرژەوەندی خۆی بۆ ئەو یاریزانە نوێ بکاتەوە، بەڵام بەبێ پێدانی ئەو بڕەی کە مۆناکۆ داوای کردووە واز لەچۆمینی بێنێت کە بە 80 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.
لە پەڕەی رۆژنامەکەدا ئەوەش هاتووە: لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت تەنها 60 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئەو یاریزانە کە تەمەنی 22 ساڵە کە تا هاوینی 2024 لەگەڵ مۆناکۆ گرێبەست دەکات.
ڕیاڵ مەدرید پێویستی بەیاریزانێکی جێگرەوە هەیە بۆ کەیسمیرۆی بەرازیلی بەتایبەت, بۆیە چۆمینی وەک ئەو یاریزانە دەبینێت کە دەتوانێت ئەم ڕۆڵە ببینێت.

بیروڕا