کوردستانی
زیاد جه‌بار پۆستێكى نوێى وه‌رگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شارى سلێمانى كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى باس له دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل كرا، دواتر باس له دۆخى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كرا.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی چه‌ند پرسێكى نوێ تاوتوێكران و باس له دانان و دیاریكردنى چه‌ند پۆستێك كران، زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى كرایه سه‌رۆكى بۆردى رێكخستنى یه‌كێتى.
ع
بیروڕا



