گێتی
ئێران مووشه‌كبارانى ئیسرائیلى ده‌ستپێكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، قۆناغى چواره‌مى مووشه‌كبارانى ئیسرائیل له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرا.
به‌پێى میدیاكانى ئێران "مووشەکەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە قۆناغی چوارەمی ئۆپراسیۆنی "بەڵێنی راستەقینەی 3" بۆ بنكه‌و باره‌گاكانى ئیسرائیل هه‌ڵدراون".
هه‌روه‌ها "ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هێرشبەری هاوبەشی سوپای پاسداران دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆدەگرێت".
له ماوه‌ى سێ شه‌وى رابردوو ئێران سێ‌جار مووشه‌كى ئاراسته‌ى تێله‌ڤیڤ و شارى حه‌یفا و چه‌ندین شارى تر‌ى ئیسرائیل كردووه.
ع
بیروڕا



