کوردستانی

جومانه‌ غه‌لاى: ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جومانه‌ غه‌لاى: ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان و دواناخرێت.

جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "فۆڕمى پڕكردنه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنى هاوڵاتییان بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان كارا كراوه‌ و له‌ داهاتوو یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌ و ناوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "كۆمیسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردن كردووه‌ و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چین، هه‌ڵبژاردن دواناخرێت و له‌واده‌ى خۆى ده‌كرێت".

وتیشى "له‌دواى راكێشانى تیروپشك بۆ ناوى كاندید و لیست و هاوپه‌یمانییه‌كان، قۆناغێكى تر له‌ هه‌ڵبژاردن نزیكبووینه‌ته‌وه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان