عیراقی

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە کە پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عیراق کردووەو جەختیان لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووەتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بە هەنگاوەكانی پابەندبوون بە دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی گرنگی هه مواری یاسای نه وت و گاز کێشەکان چارەسەر دەکرێن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەگەڵ د.لەتیف رەشید جەختیان لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا، سەبارەت بە پابەندییە داراییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان کردووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵگە لە تەواوی وڵات و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان وەک کۆڵەکەیەکی گرنگی پڕۆسەی دیموکراسی دووپاتکرایەوە، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی رەنگدانەوەی خواست و بژاردەی گەلی عیراق بێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan