کوردستانی

محەمەد حاجی مەحمود: بەغدا هەڵمژینی هەوا بە کورد رەوا نابینێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد حاجی مەحمود: بەغدا هەڵمژینی هەوا بە کورد رەوا نابینێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی (ساڵانی ئاگر و بەفر لە یادەوەرییەکانی جەلال تاڵەبانی) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە مام جەلال سەرکردەیەکی مەزن و قاڵبووی خەبات و تێکۆشان بوو، لە رۆژگارە سەختەکاندا هەمیشە بە ئومێدەوە هەنگاوی دەناو بەوپەڕی ورەبەرزییەوە رووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبووەوە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "بەغدا ئامادە نییە لەگەڵ کورد رێبکەوێت و پێویستە کوردیش وەک ئەوان بیربکاتەوە، جونکە ئەو پێشهات و رووداوانەی کە لە ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، کاریگەری لەسەر کورد دەبێت بۆیە پێویستە کورد فریای خۆی بکەوێت و یەکێتی ریزەکانی رێکبخاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە کورد لە ناوچە دابڕوەکان بە یەک لیست بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق بکات، وە دەبێت حکومەتی چێتر چاوەڕێی بەغدا نەکات و کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر بکات، چونکە بەغدا پێی بکرێت هەوا لە کورد قەتیس دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "گفتوگۆی ئەردۆغان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و حکومەتی نوێی سوریا لەگەڵ کوردەکان سەلمێنەری ئەو راستییەن کە ئەمڕۆ کورد لە لوتکەدایە و بەرەو پێش دەچێت و دۆخی ئەو وڵاتانەش کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە خراپە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan