کوردستانی
گه‌شتوگوزار زانیارى له‌سه‌ر گه‌شتیاران ده‌خاته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 75 هه‌زار گه‌شتیار روویان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كردووه و پێشبینییش ده‌كه‌ین رێژه‌كه بۆ 100 هه‌زار گه‌شتیار به‌رزببێته‌وه.
ئارام شوانى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزارى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له دوو رۆژى پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان و دوو رۆژى جه‌ژندا زیاتر له 75 هه‌زار گه‌شتیار روویان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كردووه .
وتیشى، له‌و رێژه‌یه‌شدا له 90% یان بریتین له گه‌شتیارى ناوه‌ڕاست و باشوورى عیراق و 10% یان بریتییه له گه‌شتیاری رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
ئارام شوانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشبینى ده‌كه‌ین تا كۆتا رۆژى وه‌رگرتنى ئاماره‌كان رێژه‌كه بۆ نزیكه‌ى 100 هه‌زار گه‌شتیار به‌رزبێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كه‌م به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو هاوڵاتییان و گه‌شتیاران روویان له سه‌یرانگا و هاوینه‌هه‌واره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و قه‌رباڵه‌غییه‌كى زۆر له ناوچه سه‌یرانییه‌كان دروست بوو.
پ ح ع