کوردستانی

رەنگە گرفت بۆ ناردنى مووچە درووست ببێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەنگە گرفت بۆ ناردنى مووچە درووست ببێتەوە
مەودا میدیا-
دوای بڕیارەكەی داداگای فیدراڵیی عیراق و ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، تا ئێستا حكومەتی هەرێم داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی رادەستی حكومەتی عیراق نەكردووە و ئەمەش پێدەچێت جارێكی تر گرفت بۆ مووچە درووست بكاتەووە. 

دكتۆ فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند " ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق لاریی نییە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەو مەرجەی حكومەتی هەرێمیش مانگانە داهاتەكان رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بكات"

وتیشی" ئەو داهاتانەی كە عیراق داوای دەكات داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەكانە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئەو داهاتانەی رادەستی بەغدا نەكردووە سەرەڕای ئەوەی كە عیراق مووچەی فەرمانبەرانی ناردووە" 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە ناردنی ئەو داهاتانە بۆ بەغدا ئەوا پێدەچێت وەزارەتی دارایی عیراقیش مووچە نەنێرێت و بەئاشكرا بڵێت، لە تواناماندا نییە بەبێ‌ رادەستكردنی ئەو داهاتانە مووچە بنێرین" 
ئ.پ

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان