کوردستانی

سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییان

مه‌ودا میدیا-

وه‌بێژى ئه‌وقافى هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییان كردووه‌ و له‌ 20ى ئه‌م مانگه‌شه‌وه‌ یه‌كه‌م كاروانى هاتنه‌وه‌ى حاجییان ده‌ستپێده‌كات".

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م كاروانى حاجییان له‌ رێگه‌ى وشكانییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا له‌ 22ى مانگ ده‌گه‌نه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان".
 
وتیشى "له‌ رۆژى 25ى مانگیش به‌ رێگه‌ى ئاسمانى هاتنه‌وه‌ى حاجییان ده‌ستپێده‌كات، وه‌ سه‌رجه‌م حاجییان به‌ چه‌ند كاروانێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان كردووه‌ و به‌ مه‌راسیم پێشوازییان لێده‌كرێت كه‌ رۆژانه‌ دوو بۆ سێ گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت".

سه‌باره‌ت به‌ كاتى كۆتایی هاتنى گه‌شته‌كانیش، وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، روونیشیكرده‌وه‌ "به‌پێى ئه‌و فرۆكه‌یانه‌ى ده‌سته‌ى فرۆكه‌وانى عیراقى دیاریده‌كات كه‌ بچووك بن یاخود گه‌وره‌، وه‌سه‌رجه‌م حاجییان كه‌ 4685 كه‌سه‌، به‌ هه‌شت بۆ 12 كاروان ده‌هێندرێنه‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە