کوردستانی
ئه‌مڕۆ له كه‌ركوك چى رووده‌دات ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه ئه‌مڕۆ راكان جبورى بچێته به‌رده‌م دادگا‌و سوێندى یاسایی بخوات و سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌ن بكات.
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی كەركوك هێزو ئیرادەمانە رایگەیاند "راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دەبێتە سەرۆكی به تەمەن بۆ سەرۆكایەتیكردنی یەكەم دانیشتنی تایبەت به ئه‌نجومه‌ن، ئەگەر سوێندی یاسایی بخوات".
ئاماژەی بەوه‌شكرد "ئەوان پابەندین بە داواكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە".
باسى له‌وه‌شكردووه "راكان جبوری تائێستا سوێندی یاسایی نەخواردووە ئەگەر ئەمڕۆ لە دادگا كەركوك سوێند بخوات دەبێت بە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا‌و پێویستە لەسەری داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكات بۆ ئەنجامدانی یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەن".
ع