کوردستانی
ئاژەڵفرۆشان ناڕازین لە بڕیاری چۆڵكردنی شوێنەكەیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڕیاردراوە بە چۆڵكردنی مەیدانی ئێستای سلێمانی كە ئێستا تێیدان و ئاژەڵفرۆشانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
نەجمەدین ئەحمەد، كە یەكێكە لە ئاژەڵفرۆشانی مەیدانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوان بە بڕیاری چۆڵكردنی مەیدانەكە رازی نابن و نایانەوێت چۆڵی بكەن".
وتیشی "لەگەڵ ئەوەی جێگەكەی دوورتر دەبێتەوە، نرخی زەوی لە مەیدانی نوێی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی بەرزە و هەموو ئاژەڵفرۆشێك توانای ئەوەی نییە كە لەو مەیدانە ببێتە خاوەنی زەوی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد " لە مەیدانە نوێیەكەدا هەندێك باج و رسومات زیادكراوە كە لە مەیدانی ئێستادا نییە و ئەوەش بارگرانییەكی زیاتر دەخاتە سەر ئاژەڵفرۆشان و لەلایەكی تریشەوە كاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكاندا.
ئ.پ