کوردستانی
گەرمای هاوین كۆتاییدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە هەرێمی كوردستان ماڵئاوایی لەو شەپۆلە گەرمایانە دەكات كە لە ماوەی رابردوودا و تا ئێستا هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی رایگەیاند "پێشبینی دەكەن لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەدواوە شەپۆلەكانی گەرما كۆتاییان بێت و نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی بەرەو كشانەوە بڕوات كە ساڵانە دەبێتە هۆی پەیدابوونی شەپۆلە گەرم و بەتینەكان".
وتیشی "لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە كۆتایی بەشەپۆلی بەتینی گەرما ددێت و رۆژانە تاڕادەیەكی باش پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و شەوانەش فێنك دەبێت بەجۆرێك لە ناوچە شاخاوی و كوێستانەكان كەشێكی تاڕادەیەك سارد دێتە ئاراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەرزترین پلەكانی گەرما لە مانگی نۆدا لە 30 پلەدا جێگیر دەبێت و نزمترین پلەكانی گەرماش لە خوار 20 پلەوە دەبێت".
ئ پ