کوردستانی
لهسهر قسهكردن به زمانى كوردى خێزانێكى كورد سوكایهتییان پێكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بنەماڵەیەکەی کورد لە مێرسین، بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی هێرشیان کرایە سەر و برینداركران، ئهوهش لهدواى ئهوهى پرۆسهى ئاشتیی ههنگاو بهرهو چارهسهرى كێشهى كورد دهنێت.
میدیاكانى توركیا بڵاویانكردهوه "بنەماڵەیەکی 8 کەسی کورد لە شاری چاملی یایلا سەر بە پارێزگای مێرسین، لە کاتی گەڕانەوە لە سەفەر، بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردی کرانە ئامانجی هێرشی رەگەزپەرستانە".
باس لهوهشكراوه " لەو رووداوەدا یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە بەهۆی سهختى برینەکەیەوە گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانە".
بهپێى میدیاكان "رۆژی رابردووتر بنەماڵەیەکی هەشت کەسی لەوانە چەند ژن و کۆرپەیەک لە کاتی چونیان بۆ گوندێک لەبەر ئەوەی کە تابلۆى ئۆتۆمبێلەکەیان هی ناوچە کوردنشینەکان بووه، رێگایان لێگیرا و هەر لە سەرەتاوە درانە بەر لێدان و قسهى نهشیاو و سوكایهتیپێكردن و پێیان وتراوه ئێرە کۆماری تورکیایە و ئێوە چۆن به کوردی قسە دەکەن، دواتر هێرشیان کرایە سەر و یەکێک لە ئەندامانی ئەو بنەماڵە بە ناوی عەنان نازلی بەهۆى، توندی برینەوە گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانە و ئەندامانی ترى بنەماڵەکەش چارەسەریان وەرگرت".
دوای سکاڵای ئەو بنەماڵە، تاوانباران دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ ئیدارەی پۆلیسی شاری ترسوس.
ع
بیروڕا

