ئابووری
ئه‌و بانكانه‌ى به‌شداریی هه‌ژمارى من ده‌كه‌ن ئاگادارده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مەرجەكان بۆ ئەو بانكانەى به‌شداریی لە پڕۆژەی بەدیجیتاڵكردنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان ئاشكراكرد.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكى حكومه‌ت بڵاویكرده‌وه "بنەما سەرەكییەكانی پڕۆژەی حكومەتی هەرێم بۆ بەبانكیكردنی مووچە، یاخود هەژماری من، له چه‌ند مه‌رجێك پێكدێت".
باسى له‌وه‌شكردووه، دەبێت بانكەكان ژمارەی پێویستی لق و ئامێرەكانی راكێشانی پارەیان هەبێت، مەرجە تەكنیكییەكانیان تێدا هەبێت وەك پەیوەستییان بە سیستمی بانكی جیهانیی، دیجیتاڵی بن، ره‌زامەندیی بانكی ناوەندیی عیراقیان هەبێت".
هه‌روه‌ها "وەرگرتنی مووچە لەڕێگەی دەروازەكانی راكێشانی پارە (منفز) لەم پڕۆژەیەدا ڕێگەپێدراو نییە، وەك لە ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عیراقدا هاتووە".
ع
بیروڕا

