ئابووری
رێككهوتن لهسهر دۆسیهى نهوت كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
میدیاكانى نزیك له پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویانكردهوه، ههرێم و بهغدا لهسهر دۆسیهى نهوت رێككهوتوون.
بهپێى ئهو زانیارییانهى بڵاوكراونهتهوه "وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عیراق، لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوت رێككەوتوون، كۆنووسی رێككەوتنەكەش لەلایەن زیاتر لە 20 كەسایەتیی شاندی هەردوولا واژوو كراوە، كە 17 كەسیان ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عیراق بوون".
باس لهوهشكراوه "كۆبوونەوەكان لە 17ـی تەمووزەوە دەستیان پێكردووە و لەم ماوەیەدا سەردانی تەواوی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم كراوە و دوای هەڵسەنگاندنی كێشە هونەرییەكان، گفتوگۆیەكی زۆر لە 11ـی ئەم مانگە، رێككەوتن لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان كراوە".
بەپێی رێككەوتنەكە، هەناردەكردنەكە بەگوێرەی بەرهەمی رۆژانەی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گل دەدرێتەوە، بەرهەمەكەی تر بۆ هەناردەكردن رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكرێت.
ع
بیروڕا

