کوردستانی

دەزگای پاراستنی پارتی خەڵك چەواشە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای پاراستنی پارتی خەڵك چەواشە دەكات


مەودا میدیا-
دەزگای پاراستنی پارتی بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و لە ژێر ناوی حكومەتی هەرێم هێرش دەكاتە سەر یەكێتی و دەزگا ئەمنییەكانی سنوری سلێمانی. 

دەزگای پاراستنی پارتی، بە سوودوەرگرتن لە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و لە روونكردنەوە چەواشەكارانەكەیدا وەك پیشەی هەمیشەییان هێرشیان كردووەتە سەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دەزگا ئەمنییەكانی سنوری سلێمانی گوایا بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی تەسلیم بە ئێران كردووە.

لە روونكردنەوە چەواشەكارانەكەیدا دەزگای پاراستنی پارتی كە تا ئێستاش لەلایەن مەسرور بارزانییەوە بەڕێوەدەبرێت دەڵێت"دام و دەزگا ئەمنییەكان لە سلێمانی بە فەرمانی حزب بەڕێوە دەبرێن" وەك ئەوەی پارتی لە هەولێر ئاگای لە دەزگا ئەمنییەكان نەبێت و درابێتە دەستێكی شەریف و ئەمین و بەشێوەی سەربەخۆ بەڕێوەدەبرێن. 

ئەم چەواشەكارییەی دەزگای پاراستنی پارتی لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە و بە تایبەت دوای لێدوانەكانی ئەم دواییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەترێندبوونی قسەكانی لەسەر سەرۆكی حكومەت، پارتی بە تەواوی تووشی بەشۆكان و شپرزەیی بووە و هەمیشە بەدوای ئەوەوەیە كە چۆن بوختان بۆ یەكێتی و سەرۆكەكەی بكات. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران گرتەیەكی ڤیدیۆیی بلاوكردەوە و بە دەمی خۆی وتی "خۆی چووەتەوە بۆ ئێران و كەس زۆری لێنەكردووە و ئێستاش حاڵی باشە و لە نێو كەسوكاری خۆیەتی". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan