کوردستانی

گەورەترین پارك لە شاری سلێمانی درووست دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەورەترین پارك لە شاری سلێمانی درووست دەكرێت


مەودا میدیا-
درووستكردنی گەورەترین پارك لە سلێمانی رەزامەندی بۆ وەرگیراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "رەزامەندییان بۆ درووستكردنی پارێك وەرگرتووت كە گەورەترین پارك دەبێت لە شاری سلێمانی و لە نزیك گۆیژە دروست دەكرێت". 

وتیشی "پاركەكە ناوی (پاركی بۆنەكان) دەبێت و سەرجەم رێكارە یاساییەكانی درووستكردنی تەواو كراوە و هیچ گرفتێكی نەماوە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت". 

هاوكات سەبارەت بە بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "پرۆسەی قیركردنی بەرزەپردەكە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا تەواو دەبێت و هەوڵ دەدەن هەموو پێداویستیەكانی تری جێبەجێبكەن بۆئەوەی بەزووترین كات بە رووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە". 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan