کوردستانی
گوللـه تۆپێك كه‌وته ناو ماڵێكه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، تۆپێک لە ناو ماڵەکانی گوندی گوهەرزێدا کەوتە خوارەوە، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
كامه‌ران عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى دیسكى مافى مرۆڤ له رێكخراوى سى پى تى ئه‌مه‌ریكى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و تۆپه له لایه‌ن سوپاى توركیاوه هاوێژراوه و به‌هۆیه‌وه به‌ر ماڵێكى مه‌ده‌نى كه‌وتووه و زیانى ماددى زۆرى پێگه‌یشتووه".
وتیشى "لەسەرەتای ئەمساڵەوە، 11 جار، تۆپ کەوتۆتە ناو ماڵەکانی گوندی گوهەرزێ لە قەزای ئامێدی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سوپاى توركیا ئه‌مساڵ دوو بارەگای سەربازی لە پشتی گوندی گوهەرزێ دروستکردووە و بەشێکی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمجارەی تورکیا و پێکدادانەکان کەوتوونەتە سنوری گوندەکە".
ع