کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد "رۆژی یەکشەممە بەرنامەی کاریی یەکەم دانیشتنیی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامادەکاریی بۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام هیچ میوانێکی بیانیی بانگهێشتی دانیشتنەکە نەکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە دانیشتنەکەدا سەرجەم لیست و کاندیدە دەرچووەکان، کە بڕیاریانداوە لە پەرلەمان بەشداربن سوێندی یاسایی دەخۆن".
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی دووشەممەی 2024/12/2، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچیت.
ب ح