میدیای پارتی دەڵێت مووچە دەبێتە 40 رۆژ جارێك

مەودا میدیا-
میدیاكانی پارتی لێدوانی بەرپرسێكی حزبەكەیان لە حكومەتی عیراق بڵاوكردووە كە باسی ئەگەری درێژكردنەوەی دابەشكردنی مووچە دەكات بۆ 40 رۆژ جارێك وەك ئەوەی ئێستا 30 رۆژ جارێك دابەش بكرێت.

سیپان شیروانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە” بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی عیراق ئەگەر هەیە بۆ لەمەودوا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق و هەرێم بكرێتە 40 رۆژ جارێك”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە”پێشنیازیان بۆ حكومەت كردووە بودجەی سفری جێبەجێ بكرێت، واتا پشت بە ژمارەی ساڵانی رابردوو نەبەسترێت و هەموو ژمارەكانی بودجەی ساڵی رابردوو سفر بكرێتەوە و پەلەش نەكرێت لە داڕشتنی یاسای بودجە”.

ئەولێدوانەی ئەندامەكەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لە كاتێكدایە كە ماوەی چەندین ساڵە حكومەتی هەرێم بە جێگیری مانگانە مووچەی دابەش نەكردووە و بەزۆری 40 رۆژ جارێك و زۆرجار لەوەش زیاتر بووە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان