راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی: پاکستان بێلایەن نییە

مەودا میدیا-

راوێژکارێکی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایکرد بە چوونە ناو هاوپەیمانێکی سەربازیی نوێ و لایەنگریکردنی ئەمەریکا و ئیسرائیل، پاکستان متمانەی بێلایەنیی لەدەستداوە، چیتر شایستەی نێوەندگیر نییە.

حسێن شەریعتمداری، راوێژکاریی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند “شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان بووەتە بەشێک لە هاوپەیمانییەکی سەربازیی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پاکستان، تورکیا و سعودیە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بێدەنگییان هەڵبژاردووە و هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە، پەیوەندیی نهێنیان لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان