مەودا میدیا-
وتەبێژی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد کردنەوەی گەرووی هورمز لەبەردەم جوڵەی بازرگانی دەریایی پەیوەستە بە مەرجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند “پێویستە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پابەندبن بە مەرجەکانی ئێرانەوە بە پێچەوانەوە گەرووی هورمز بە داخراویی دەمێنێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چیتر گەرووی هورمز بۆ ئێران تەنها رێڕەوێکی ئاوی نییە، بەڵکو لە توانا و هێزە کە ئێران دەتوانێت سوودێکی باش لەم هێزە وەربگرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “دانووستانەکانی نێوان ئێران و عومان ، هیچ پەیوەندییەکی بە کردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی گەرووی هورمزەوە نییە و ئەمەریکا ناچارە مەرجەکانی تاران قبوڵ بکات “.
ب ح