سیپان شێروانی: وەرگرتنی 120 ملیار دینار لە هەرێم نادادپەروەرییە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد پێویستە بابەتی 120 ملیار دینارەکە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێداچوونەوەی پێدابکرێت تاوەکو دادپەروەریی لە دابەشکردنی مووچەدا بێتەئاراوە.

سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند “شێوازی ئێستای مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دوورە لە دادپەروەریی، و پێویستە وەزیران و پەرلەمانتارانی هەرێم لە پەرلەمانی عیراق فشارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە دەستپێبکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رادەستکردنی بڕێکی زیاتری داهاتی ناوخۆ بە بەغدا، بارگرانی دروستدەکات و کاریگەری نەرێنی راستەوخۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەران و کارمەندانی گرێبەست دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو فەرمانبەرانەدا نییە کە مووچەکەیان لە بەغداوە دێت یان ئەوانەی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانن، پێویستە هەموویان بە یەک چاو سەیر بکرێن و مافەکانیان دەستەبەر بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان