مه‌ودا میدیا-
لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق له باره‌ى پاره‌ى یه‌ده‌گى هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌رى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌شى 10 مووچه پاره‌ى هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى لیژنه‌ى دارایی عیراق هاتووه “یەدەگی گەنجینەی عیراق 109 ترلیۆن دینارە و ئەو بڕەش بەشی موچەی 10 مانگی موچەخۆران دەکات”.
باس لهوهشكراوه “رەوشی دارایی عیراق زۆر باشە و جێگەی دڵنیاییە، فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كێشه‌ى مووچه له مانگه‌كانى داهاتوو روونادات”.
له لایه‌كى تره‌وه، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند “مووچە بەتەواوی پارێزراوە و یه‌ده‌گى زۆرمان هه‌یه و مووچه مسهوگهره، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، لێکتێگەیشتن هەیە بۆ دانانی چارەسەری گونجاو و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی”.
لاى خۆیه‌وه، شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له‌به‌رده‌م حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى مووچه، سه‌دا 10ى مووچه پێكده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى ته‌واوى مووچه ئاماده‌بێت، پێویستى به كۆكردنه‌وه‌ى داهاته‌كانى ناوخۆ و فرۆشتنى نه‌وت هه‌یه”.
ع