مهودا میدیا-
ئێوارهى ئهمڕۆ سێشهممه، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە هاوبەشەکاندا کردەوە.
بافڵ جهلال تاڵەبانى و عیراقچى بیروڕایان دەربارەی دوا پێشهاتە ئەمنیی و سیاسیی و ئابوورییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد، ههروهها تاوتوێی ڕێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ئێستایان کرد.
جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی و بەهێزکردنی هەماهەنگی کردەوە، بافڵ جهلال تاڵەبانی وتى “جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەکەینەوه”.
بافڵ جهلال تاڵەبانی باسى لهوهشكرد “جەخت لە گەڕاندنەوەی ئاشتیی و سەقامگیریی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە دەکەینەوە”.
بافڵ جهلال تاڵەبانى و عیراقچى پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دراوسێیەتی باش دووپاتکردەوە.
له كۆتاییشدا عیراقچی بانگێشتى بافڵ جهلال تاڵەبانى بۆ تاران کرد بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر لێکەوتە ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی”.
ع