مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد هێزەکانیان بەتەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمزیان کردووە و ئێران چیتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێزێکی کاریگەر نییە و تەنها قسە دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بەتەواوی دەستیان بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە و لەسەر بەردەوامبوونی ئەو دۆخە دەمێننەوە، سەرجەم لایەنەکان بەو گەمارۆ دەریاییەی سەپاندوویانەوەک (دیواری پۆڵایین) دەبینن و ئێران ناتوانێت هیچ شتێک لەو بارەیەوە بکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران ئازادیی جووڵەی نەماوە، هێزی ئاسمانی نییە، و سەربازەکانیشی مووچە وەرناگرن، لە هەمانکاتدا سوپای پاسداران تێکشکاوە و هەڵهاتووە و سەرکردایەتیی ئەو وڵاتە لە دۆخێکی نادیاردایە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران پارەی لەبەردەستدا نەماوە و وڵاتەکەیان وێران بووە، هەروەها دۆخی ئابوورییەکەیان بەرەو خراپتر دەچێت و رێژەی هەڵئاوسانیش گەیشتووەتە 300%، تەنها قسەیە و هیچ کرداری نییە، و چیتر هێزێکی کاریگەر نییە”.
ب ح