مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) وەڵامی لێدوانی بەرپرسانی تورکیای دایەوە و ئاشکرایکرد ئەنکەرە دەستدرێژکار و داگیرکەرە و بوێری ئەوەی هەیە رەخنە لە تەلئەبیب بگرێت بەڵام راستییەکان لەسەر زەوی پێچەوانەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند “ئاژاوەگێڕییەکانی ئەردۆغان سنوور ناناسێت بەشێوەیەک تورکیا لە ئێستادا 36%ی خاکی قوبرس، 5%ی خاکی سوریا و دوو هەزار کیلۆمەتر دووجای لە خاکی عیراق داگیرکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تورکیا هەزاران سەرباز و دەیان بنکەی سەربازیی لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا، عیراق و قوبرسدا هەیە، لە کاتێکدا ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتی 0.1% سوریا کۆنترۆڵکردووە، وەک ناوچەیەکی ئەمنیی بۆ پاراستنی هاوڵاتییەکانی لە هەڕەشەی تیرۆریستەکان مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوچانە دەکات”.
ب ح